AP ١٤٠٢ بەفرانبار ١٢ ١٤:١٤

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند:

شەهادەتی زیاتر لە 4 هەزار قوتابی فەلەستینی لە دەسپێکی شەڕی غەززە

شەهادەتی زیاتر لە 4 هەزار قوتابی فەلەستینی لە دەسپێکی شەڕی غەززە

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان دا کە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 تا ئێستا، زیاتر لە چوار هەزار قوتابی فەلەستینی بوونەتە قوربانی هێرشی ئیسرائیلییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییەوە 4156 قوتابی فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل شەهید بوون و 7818 قوتابی دیکەش بریندار بوون.

جگە لە ئەوە لە دەسپێکی شەڕی گەردەلوولی ئەقساوە 221 مامۆستا و فەرمانبەری قوتابخانەش شەهید بوون و 703 کەسی دیکەش بریندار بوون.

داگیرکەرانی ئیسرائیلی هەروەها 85 قوتابی و 71 مامۆستاشیان دەستگیر کردووە.

News ID 48539

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha